|
|
ئه‌گه‌ر نیگه‌رانیت له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی چی بكه‌یت تا پووكت به‌ته‌ندروست بمێنێته‌وه، هه‌وڵ بده چه‌ند كارێك ئه‌نجام بده‌یت. ته‌ندروستی ده‌م و خاوێنرِاگرتنی رِۆژانه ته‌نها چه‌ند خووله‌كێكی كه‌می ده‌وێت. له‌خشته‌ی كاری هه‌فتانه‌دا ئه‌و خوولهكانهی له‌خاوێن رِاگرتنی ده‌متدا به‌سه‌رت بردووه به‌شێكی كه‌مه. ئێستاش كاتی ئه‌وه‌یه هانی خۆت بده‌یت تا له‌ته‌ندروستی پووكت دڵنیابیت
کلیک لێرە بکە بۆ بینینی درێژەی بابەت...

1. ئاو هانی لەش دەدات بۆ دەردانی خۆی و مادە پیسیەکان
2. مرۆڤ لە حاڵەتی قەبزی و سەرێشە و بێزاری دەپارێزێ
3. ئاو خواردنەوە کاری گورچیلەکان ڕێک دەخات بەمە مرۆڤ هەست بەحسانەوەی دەروونی دەکات
4. ئاو خواردنەوە بۆ نەخۆشی (رە بۆ) باشە چونکە بۆڕی هەناسە هێور دەکاتەوە
5. ئاو پاڵە پە ستۆی خوێن نزم دەکاتەوە
6. مرۆڤ لە پشت ئێشە و ئازاری جومگەکان دەپارێزێت
7. ئاو پێست نەرم و نۆڵ دەکات
کلیک لێرە بکە بۆ بینینی درێژەی بابەت...
په‌ندی پیشینیان
*ئاسنی سارد به فوو گه‌رم نابێ.
*مه‌ڕ پێ له به‌رخی خۆی نانێ.
*هه‌موو هه‌ورێک بارانی پێوه نییه.
کلیک لێرە بکە بۆ بینینی درێژەی بابەت...

کلیک لێرە بکە بۆ بینینی درێژەی بابەت...
نمونه ى زيندوو
![]() |
له م سا يته
http://www.getgreatcodes.com/graphics/glitter/glitter4.php
نمونه ى زيندوو

له م سا يته
نمونه ى زيندوو

له م سا يته

ڕۆژانه سه‌ردانی چه‌ندین ماڵپه‌ڕی جیاواز جیاواز ده‌که‌ین، هه‌ندێک جاریش به چه‌ند زمانێکی جیاواز لاپه‌ڕه‌کانی نێت هه‌ڵ ده‌ده‌ینه‌وه، له‌پێش هه‌ر ناوی ماڵپه‌ڕێک ده‌بینین وشه‌ی www نوسراوه که ئه‌ویش به واتای World Wide Web دێت ئه‌گه‌ر بیکه‌ینه کوردی ده‌بێته تۆڕی جیهانی، ڕه‌نگه بیریش بکه‌ینه‌وه که ئایا ئه‌م ناوانه چین؟ له‌کوێوه هاتون، ئه‌ی چۆن دروست کراون، ئه‌ی چۆن به کوردین؟ باشه ئه‌مه کێ دروستیان ده‌کان؟ ئه‌ی من لێره‌وه ئه‌توانم دانه‌یه‌کی وا دروست بکه‌م
وەڵام:
بسم الله الرحمن الرحيم
خۆشەویستی نێوان كوڕ و كچ دوای مارە بڕین حەڵاڵە.. بەڵام لە پێش مارە بڕین ئەوا سەیر كردنی یەكتر و بە یەكتر گەیشتن و قەسە كردن لە گەڵ یەكتردا و نامە گۆڕینەوە و هاوشێوەكانی ئەمانە لە نێوان كوڕ و كچدا حەرامە و بە هیچ شێوەیەك دروست نىیە.. وە ئەگەر خوای گەورە خوازبێنی كچێكی خستە ناو دڵی كوڕێكەوە ئەوا دەبێت ئەم هەنگاوانەی خوارەوە بگرێتە بەر:
کلیک لێرە بکە بۆ بینینی درێژەی بابەت...
2-9-2011
لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى تازه‌ى زانستى ئاشكراى كردووه ، كه ئه‌و جگه‌ره‌كێشانه‌ى له كاتى به‌یانیاندا پێش خواردن یان نیو كاتژمێر پاش هه‌ڵساوه‌نه‌وه له خه‌و هه‌ڵده‌ستن به كێشانى جگه‌ره‌یه‌ك ، ئه‌وا به ڕێژه‌یه‌كى زیاتر
کلیک لێرە بکە بۆ بینینی درێژەی بابەت...

له خاتوو عائیشه‌وه ریوایه‌ت كراوه فه‌رمویه‌تی : پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله عليه و سلم ) ده‌فه‌رموێت : ( إنه خلق كل إنسان من بنى آدم على ستين وثلاثمائة مفصل.فمن كبر الله،وحمد الله، وهلل الله، وسبح الله، واستغفر الله، وعزل حجرا عن طريق الناس، أو شوكةأو عظما من طريق الناس، وأمر بمعروف، أو نهى عن منكر، عدد تلك الستين والثلاثمائةالسلامى. فإنه يمشى يومئذ وقد زحزح نفسه عن النار ) صحيح مسلم: كتاب الزكاة (1007)، 2/698 وغيره
واتا :
کلیک لێرە بکە بۆ بینینی درێژەی بابەت...

1. {اللهم صيبا هنيئا} دوعاى باران بارين
2.{اللهم أذهب عني الهم والحزن} دوعاى خه م
3.{اللهم اعف عني فإنك عفوكريم} دوعاى داواى ليخوش بون وليبردن
4.{اللهم سهل لي سؤال العذاب القبر} دوعاى ناو قه بر
کلیک لێرە بکە بۆ بینینی درێژەی بابەت...

963سوريا |
|

-ئایه ده‌زانى؟گه‌وره‌ترین وزۆرترین كانه بوركانه‌كان له جیهاند ده‌كه‌وێته ئه‌نده‌نوسیا؟
-ئایه ده‌زانى؟زمانى(الامهدبه)جۆره زمانێكى ئهثیوبیه كه له (267)پیت پێك دێت؟
-ئایه ده‌زانى؟له جه‌زیره‌ى (دومنیكا) ئافره‌تان به‌جۆره زمانێكى جیاواز له پیاوان قسه ده‌كه‌ن؟
-ئایه ده‌زانى؟چیاكان له قوڵایى ده‌ریاكان به‌رزترن وه‌كو ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر زه‌وین؟
-ئایه ده‌زانى؟ ژماره‌ى زمانه جۆراو جۆره‌كانى جیهان پیك هاتووه له(4324)جۆره زمان له‌وانه (160 )جۆریان له ئه‌وروپا قسه‌یان پێده‌كرێت؟
-ئایه ده‌زانى؟ ده‌ریای قه‌زوین بریتىیه له ده‌ریاچه‌یه‌ك به‌ڵام له‌به‌ر سوێرى ئاوه‌كه‌ى ئه‌م ناوه‌ى (ده‌ریا) ى خراوه‌ته پاڵ؟
-ئایه ده‌زانى؟ گه‌وره‌ترین ده‌ریاچه له جیهاندا ده‌ریاچه‌ى (قه‌زوین)ه كه روبه‌ره‌كه‌ى ده‌گاته (440)
هه‌زار كیلۆمه‌تر چوارگۆشه؟
-ئایه ده‌زانى؟گه‌وره‌ترین بوركان له‌جیهاندا ده‌كه‌وێته (تنزانیا)كه به‌رزیه‌كه‌ى ده‌گاته (5895)مه‌تر؟
-ئایه ده‌زانى؟ كورتترین نامه له مێژوودا (فیكتورهیجور)له ساڵى 1862زدا نووسیویه‌تى كه ئه‌ویش بریتى بوو له نیشانه‌ى پرسیارێك واته ( ؟ ) كه له ناوه‌راستى نامه‌یه‌ك دا نووسیبووى بۆ سهرپهریشتارى چاپى كتێبه‌كه‌ى ,ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ى بزانێت چه‌ند دانه كتێب له (البوئساء ) فرۆشراوه ,كه‌چى وهلامهكهى له سه‌ر هه‌مان نامه‌دا به ده‌ست گه‌یشته‌وه كه بریتى بوو له نیشانه‌ى سه‌ر سوورمانێك ( ! ) ؟
-ئایه ده‌زانى؟ له جاوهى خۆرئاوادا پێویست بوو له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ى كه به نیازى خوازبێنى كچێ بووایه ئه‌بوایه كلكى(250) مشك بكاته دیارى ,به‌م جۆره خه‌ڵكى ئه‌م ناوچه‌یه توانیان زاڵ بن به‌سه‌ر ئه‌و مشكانه‌ى كه‌وا ژیانى ئه‌م خه‌ڵكه‌یان تاڵ كردبوو و چه‌نده‌ها زه‌ره‌رو زیانى گه‌وره‌ى لێدابوون؟

1. هاوسه‌ره‌كه‌ت خۆش بوێت، خۆشه‌ویستی ته‌نها وشه‌یه‌ك نییه، به‌ڵكو خۆشه‌ویستی كرداره، خۆشه‌ویستی ناسه‌ندرێت به‌ڵكو ده‌به‌خشرێت.
2. گوێڕایه‌ڵی هاوسه‌ره‌كه‌ت به تا ئه‌و راده‌ی كه‌خوا پێی خۆشه.
3. نهێنی هاوسهرهكهتو ماڵه‌وه‌ت بپارێزه هه‌تا لای نزیكترین كه‌سیشت.
4. رێگه به‌كه‌س مه‌ده ئه‌گه‌ر زۆریش نزیكت بێت لێته‌وه ده‌ست وه‌رداته ژیانت، چونكه ته‌نها خودی خۆتان خاوه‌ن بڕیار‌و ژیانی خۆتانن.
5. هه‌میشه خۆت بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ت برازێنهوه نه‌ك بۆ خه‌ڵكانی تر‌و گرنگی زیاتر به‌روخساری خۆت بده له‌ماڵه‌وه .
6. دایك‌و باوكی هاوسه‌ره‌كه‌ت خۆش بوێت وه‌ك دایك‌و باوكی خۆت سه‌یریان بكه.
7. هه‌وڵبده هه‌میشه ئه‌و كێشانه‌ی كه‌دێته رێگه‌ت به‌هێمنی له‌ماڵه‌كه‌ی خۆت چاره‌سه‌ری بكهیتو هه‌رگیز كێشه‌كانت له‌ده‌ره‌وه‌ی ماڵهكهتو له‌به‌ر چاوی كه‌سانی تر چاره‌سه‌ر مه‌كه، چونكه ده‌رخستی كێشه‌كان لای خه‌ڵك‌و هاتنه ناوه‌وه‌ی خه‌ڵك كێشه‌كان ئاڵۆز تر ده‌كات.
8. هه‌رگیز درۆ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت مه‌كه، ئه‌گه‌رچی درۆیه‌ك لهبهرژهوهندیشدا بێت، واته درۆی سپی، تا ده‌توانی هیچی لێ مه‌شاره‌وه.
9. له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت بژی‌و رازی به به‌و ژیانه‌ی تێیدا ده‌ژی لهخۆشیو ناخۆشی‌و بوون‌و نهبوونهكانی هاوده‌می به‌و هه‌میشه هه‌وڵبده له‌ئازاره‌كانی كه‌مبكه‌یته‌وه.
10. ژنی زیره‌ك له‌ماڵدا ئه‌و ژنه‌یه كه‌كاتێك هاوسه‌ره‌كه‌ی توڕه‌یه به‌رامبه‌ری ناوه‌ستێت، به‌ڵكو وازی لێدێنێت تا به‌ته‌واوی ئارام ده‌بێته‌وه.
11. سور مه‌به له‌سه‌ر كه‌لله‌ره‌قی خۆت ئه‌گه‌رچی له‌سه‌ر راستیش بیت، چونكه پیاو ژنی كه‌لله‌ڕه‌قی خۆشناوێت، گومانیش له‌وه‌دا نییه كه زۆر پێداگری‌و كه‌لله‌ره‌قی ده‌بێته هۆی توڕهیو نانه‌وه‌ی ئاژاوه له‌ماڵدا.
12. دوركه‌وه‌ره‌وه له‌گومان له‌هاوسه‌ره‌كه‌ت به‌رامبه‌ر كه‌سێك ئه‌گه‌رچی ئه‌و كه‌سه كه‌سێكی نزیكیشتان بێت.
13. بڕوا به‌قسه‌ی هه‌موو كه‌س مه‌كه كهبۆتی ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت بهژیانتو هاوسه‌ره‌كه‌ت جگه له‌وانه‌ی كهخۆشهویستتنو خۆشبه‌ختی تۆیان لا مه‌به‌سته.
14. زۆر قسه نه‌كردن له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌تدا به‌ته‌له‌فون به‌تایبه‌ت له‌كاتی ئیش‌و كاردا، چونكه سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی له‌كاته‌كانی ئیش كردنی ده‌گریت له‌وانه‌یه به‌هۆی سه‌رقاڵ بوونی به‌قسه‌كردن له‌گه‌ڵ تۆداو په‌یوه‌ست نه‌بوونی بهئیشهكهیهوه له‌و كاتانه‌دا هه‌ڵه‌ی زۆریش لهئیشهكانیدا ئه‌نجامبدات.
15. شه‌وانه تا ده‌توانیت زوو بخه‌وه‌و به‌یانیان زوو له‌خه‌و هه‌سته، چونكه خه‌وتنی ته‌واو ده‌بێته هۆی دروستی لهشو جوانی شێوه‌و ئارامی دان به‌ده‌رون.
16. خوێندنی ئایه‌ته‌كانی قورئان لهماڵداو به‌تایبه‌ت لهشهوانداو له‌كاتێكدا كههاوسهرهكهت له‌ماڵ نییه، چونكه به‌خوێندنی قورئان فریشته‌كان ده‌بنه هاودهمتو شه‌یتان زه‌فه‌رت پێنابات.
17. هه‌میشه رێزی هاوسه‌ره‌كه‌ت بگره‌و شانازی پێوه بكه به‌تایبه‌ت له‌به‌رچاوی خه‌ڵكیدا.
18. كاته‌كانی شه‌وانت زیاتر به‌ته‌نها به‌سه‌ر مه‌به به‌سه‌یركردنی ته‌له‌فزیۆن، به‌ڵكو هه‌میشه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌تدا پێكه‌وه سه‌یری ئه‌و دیمه‌نانه بكه‌ن كهههردووكتان لاتان په‌سه‌نده.
19. ئه‌نجامدانی هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كههاوسهرهكهت حه‌زی پێده‌كات ، تابتوانیت به‌و هۆیه‌وه زمانێكی هاوبه‌ش دروست بكه‌یت بۆ ئاڵوگۆڕ كردنی رێز له‌نێوانتان.
20. هیچ كات بێ پرسی هاوسه‌ره‌كه‌ت له‌ماڵه‌كه‌تدا مه‌چۆره ده‌ره‌وه.
21. ئاگات لهرێزگرتنو خۆشه‌ویستی باوك‌و دایك‌و خوشك‌و براو كه‌سه‌كانی بێت‌و تا ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه بێت به‌رامبه‌ر به‌تۆ.
22. هیچ كات هیچ شتێك له‌هاوسه‌ره‌كه‌ت مه‌شاره‌وه ئه‌گه‌رچی بچوكیش بێت، چونكه ئه‌گه‌ر شاردنه‌وه‌ی شته بچوكهكانت لا ئاسایی بێت به‌هه‌مان شێوه لات ئاساییه كه‌شته گه‌وره‌كانیش بشاریته‌وه، بۆیه هه‌میشه راستگۆ به، چونكه سود وه‌رگرتن لهراستگۆی وه‌ك سودوه‌رگرتن له‌پاره وایه بۆتان.
23. هه‌وڵبده بۆ هه‌میشه‌یی له‌خودی خۆتدا كه‌سایه‌تیه‌كی نهرمو نیان‌و خۆشه‌ویستییه‌كی گیانی بهگیانیو ههستو سۆزێكی جوان‌و پڕ سۆز بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ت له‌ماڵه‌كه‌تدا دروست بكه‌یت.
24. رۆژانه ئیش‌و كاره‌كانی ناو ماڵه‌كه‌ت به‌نیو كاتژمێر پێش هاتنه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ت بۆ ماڵ ته‌واو بكه. ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر هاتوو هیچ ئیش‌و كارێكت نه‌بوو له‌ده‌ره‌وه‌ی ماڵ، به‌ڵام گه‌ر كه‌سێكی فه‌رمانبه‌ر بۆی ئه‌و كات پێكه‌وه كاره‌كانی ماڵه‌كه ئه‌نجام بده‌ن تا پێكه‌وه‌ش كاته‌كانی بونتان له‌ماڵه‌وه به‌سه‌ربه‌رن.
25. به‌هه‌ندێ وشه‌ی ساده‌و جوان ژیانت رازاوه‌تر بكه وه‌ك به‌یانیت باش ، ئێواره‌ت باش، شه‌وت باش.، سوپاسی خوا بۆ سه‌لامه‌تیت....تد.
26. تاده‌توانی له‌ده‌ره‌وه‌ی ماڵ كه‌سێكی خۆپارێز به له‌زۆر شت‌دا، چونكه پیاو هه‌رگیز ژنی بێ شهرموبێ ئابڕۆی خۆش ناوێت.
27. له‌كاتی ده‌رچوونی له‌ماڵدا به‌و په‌ڕی گهرمو گوڕی خواحافیزی لێبكهو له‌گه‌ڕانه‌وه‌یدا بهرویهكی خۆش‌و روخسارێكی جوان‌و گهرمو گوڕ به‌خێرهاتنه‌وه‌ی بكه.
28. وه‌ك خویه‌كی جوانی ناو خێزان به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه هه‌فته‌ی جارێك سه‌ردانی ماڵی كهسو كار‌و خزمه‌كانی بكه.
29. هه‌رگیز به‌ته‌نها مه‌خه‌وه دور لههاوسهركهت هه‌ر یه‌كه‌و له‌شوێنێك، چونكه نزیكبوونه‌وه‌و به‌ریه‌ككه‌وتن خۆشه‌ویستی پته‌وتر ده‌كات.
30. هه‌میشه قسه‌ی شیرین‌و جوان له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت بكه، چونكه قسه‌ی شیرین كلیلی دڵ‌و خۆشه‌ویستییه.
31. ئه‌گه‌ر هاتوو له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت لهبۆچونتاندا یان له‌شتێكدا جیاواز بوون گه‌ر بڕوای بهبۆچونهكهی تۆ نه‌بوو با بڕیاری كۆتای لای ئه‌و بێت.
32. زیاده‌رۆ مه‌به له‌خه‌رجیدا، هه‌موو مانگێك گه‌رچی كه‌میش بێت بڕێك له‌و پاره‌ی ده‌ستان ده‌كه‌وێت پاشه‌كه‌وت بكه، چونكه ماڵ گه‌ر زیاد نه‌كات كه‌م ده‌كات.
33. حه‌ز له‌شتێك مه‌كه كه له‌توانای هاوسه‌ره‌كه‌تدا نه‌بێت تا هاوسه‌ره‌كه‌ت هه‌ست به‌كه‌موكوڕی خۆی نه‌كات له‌وه‌ی ناتوانێت داواكه‌ت بۆ جێبه‌جێبكات.
34. زیاده‌رۆی مه‌كه لهنازدان به‌هاوسه‌ره‌كه‌ت ئه‌گه‌ر نوقمیش بێت له‌خۆشه‌ویستیدا، چونكه هه‌ر شێك له‌راده‌ی خۆی ده‌ربچێت ده‌گورێت به‌زیان.
35. له‌كاتی گفتوگۆكردنت له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت ده‌نگت نزم بێت، چونكه پیاو حه‌ز به‌ده‌نگی به‌رز ناكات.
36. هه‌میشه وه‌ك هاوڕێیه‌ك له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت مامه‌ڵه بكه له‌چوونه ده‌ره‌وه‌و زۆری شتی تردا كه‌تایبه‌تن به‌خودی خۆت‌و هاوسه‌ره‌كه‌ت.
37. هیچ كات له‌به‌رامبه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ت سه‌رسام مه‌به به‌پیاوێكی نر ئه‌گه‌ر چی ئه‌و كه‌سه كه‌سێكی دیاریش بێت وه‌ك هونه‌رمه‌ند یان كه‌سه به‌ناوبانگه وهرشیهكان یان ئه‌ستێره به‌ناوبانگه‌كانی سینه‌ما یان سیاسهتمهدهرهكان.
38. هیچ كات نه‌كه‌ی له‌به‌ر چاوی كه‌سانی تردا ره‌خنه له‌بیرو بۆچون‌و كاره‌كانی هاوسه‌ره‌كه‌ت بگری ئه‌گه‌رچی ئه‌وه‌ی له‌و كاته‌دا ده‌یڵیت دور بوو له‌ر استی یان جیاواز بوو له‌گه‌ڵ بۆچونه‌كانی تۆدا.
39. هه‌میشه خواردنی خۆش‌و خوانێكی رازاوه به‌ده‌سته‌كانی خۆت بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ت بڕازێنهوهو له‌پێشوازی هاوسه‌ره‌كه‌تدا به وای لێبكه كه‌هه‌رگیز له‌ده‌ره‌وه نان نه‌خوات.
40. هه‌وڵبده به‌یانیان پێش هاوسه‌ره‌كه‌ت له‌خه‌و هه‌ستی تابتوانی كاره‌كانت ئه‌نجام بدهیتو هاوسه‌ره‌كه‌ت به‌شێوازێكی رێك‌و پێك بهرێبكهیت.
41. رێكخستنی تاكی كهنتۆرو جله‌كانی هاوسه‌ره‌كه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی جوان‌و رێك‌و پێك.
42. گرنگیدانت بهروخسارو جوانیت ، یه‌كێكه له‌هه‌نگاوه‌كانی پێش چوونه ناو پرۆسه‌كه هه‌رچه‌نده جوانی روخسار هیچ رۆڵێكی نییه گه‌ر ناخیشی له‌گه‌ڵ جوان نه‌بێت.
43. ههوهڵبده به‌هه‌ر رێگه‌یه‌ك بێت مه‌به‌سته‌كانت به‌هاوسه‌ره‌كه‌ت بگه‌یه‌نیت گه‌رچی به‌ته‌نها روانینێكیش بێت.
44. كات‌و بۆنه‌كانی هاوسه‌ره‌كه‌ت له‌یادمه‌كه وه‌ك ساڵ رۆژی له‌دایك بوون‌و ساڵ رۆژی هاوسهرداریو گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌سه نزیكه‌كانی له‌سه‌فه‌ر هه‌میشه ئه‌و بۆنانه‌ی بۆ بڕازێنهوهو هه‌وڵ بده ئه‌و ساتانه‌ی بۆ تایبه‌ت بكه‌ی.
45. هه‌میشه خۆشحاڵی‌و سوپاسگوزاری خۆت بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ت ده‌ربخه له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر شتێك‌دا كه‌له‌پێناوی تۆدا ده‌یكات ئه‌گه‌رچی زۆریش بچووك بێت.
46. هه‌میشه هاوبه‌شی خۆشیه‌كانی هاوسه‌ره‌كه‌ت به‌و ناخۆشیه‌كان له‌سه‌ر شانی ئاسان بكه‌و مه‌هێڵه خه‌فه‌ت له‌ماڵی دنیا بخوات، چونكه دڵنیابن ژیان به‌خۆشی ناخۆشیدا تێپهڕدهبێتو به‌خاڵی كۆتای ده‌گات له‌به‌رئه‌وه مه‌هێڵه خهمو په‌ژاره ته‌نگت پێهه‌ڵچنێت.
47. رێكخستنی بودجه‌ی ماڵ به‌هاوبه‌شی هه‌ردوكتان بۆ راگرتنی ئه‌و بودجه‌یه به‌پێی پێویست.
48. هه‌رگیز رابردووه ناخۆشیه‌كانی به‌ئازاره‌وه بیرمهخهرهوه هه‌وڵ بده لهرابردووهكانی تۆش بێگومان تێبگات زۆر جار رابردووه‌كان یادگاریه‌كانت زیندوو ده‌كاته‌وه بۆیه باشتره كاته‌كانت بهرابردووهكانت نه‌كوژیت.
49. داهێنانی هه‌ندێ ووشه‌و حهرهكهو هه‌ڵسوكه‌وتی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌تدا كه‌ده‌بنه مایه‌ی سه‌رنجڕاكێشان‌و خۆشبه‌ختی هاوسه‌ره‌كه‌ت له‌كاتی قسه‌كردندا.
50. هه‌میشه ئاره‌زووه‌كانت بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ت باس بكه‌و ئه‌و شتانه‌ی له‌ژیانتدا حه‌زی پێده‌كه‌ی پێی بڵێ نه‌كه‌ی لێگه‌ڕێی بێ ئاگا بێت له‌و شتانه‌ی ههستو سۆزی تۆ ده‌بزوێنن.
51. شه‌رمكردن تاجی زێرینه‌ی سه‌ری ئافره‌ته‌و پیاو ژنێكی خۆش ناوێت بێ شه‌رم بێت، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه ئافره‌تی شه‌رمنی خۆش ده‌وێت.
52. هه‌میشه گرنگی بهپاكو خاوێنی ماڵه‌كه‌ت بده، له‌گه‌رماو چێشتخانه‌وه ده‌ست پێبكه، رازاندنه‌وه‌ی ماڵه‌كه‌ت لهپاكو خاوێنی‌و ساده‌یدا ده‌بینیته‌وه.
53. ژیان پڕه له‌گۆڕان هه‌وڵ مه‌ده به‌درێژای ژیانت خوو به‌كارێكی نه‌گۆڕه‌وه بگری، چونكه چێژی ژیان لهههمهرهنگیدایه.
54. له‌كاتی دیار نه‌مانی هاوسه‌ره‌كه‌ت له‌ماڵه‌وه‌دا به‌دوای شته جێماوهكانیدا بگهڕێو چاوه‌ڕوانی ده‌رگا داخراوهكهت به تاكو ده‌گه‌ڕێته‌وه ماڵه‌وه‌و به‌زه‌رده‌خه‌نه‌و پڕ سۆزه‌وه به‌خێر هاتنه‌وه‌ی بكه.
55. زیاد له‌پێویست تێكه‌ڵ به‌ماڵه هاوسێكانت مه‌به.
56. پیاو پێویستی به‌رێزو وه‌فای تۆیه بۆ كه‌سوكاره‌كه‌ی بۆیه هه‌میشه به‌زمانێكی شیرینه‌وه به‌ته‌له‌فون قسه له‌گه‌ڵ كه‌سوكاره‌كانی بكه.
57. په‌یوه‌ندیه‌كی گهرمو گوڕ‌و نهرمو نیان له‌نێوان هاوسهرهكهتو دایكی‌دا دروست بكه نه‌كه‌ی وه‌ك په‌یوه‌ندیه‌كی خه‌سوو مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ی، هه‌رگیز نه‌بیته هۆكاری لێكدابڕانی ئه‌وكوڕه له‌دایكی، بیر له‌وه بكه‌وه تۆشو دایكی تۆش ئه‌و رێگایه‌یان له‌پێشه.
58. هه‌میشه ئاگاداری باری دارایی هاوسه‌ره‌كه‌ت به‌و هه‌موو ساڵێَك شتی ناو ماڵه‌كه‌ت تازه مه‌كه‌ره‌وه‌و به‌پێی توانی خۆت ژیانت بگوزه‌رێنه.
59. ئاماده‌باشی ته‌واوت هه‌بێت بۆساڵه هه‌ستیاره‌كانی ژیانت به‌تایبه‌تی یهكهمو ساڵ‌و پێنجه‌م ساڵی داهاتووتو پێكه‌وه بڕیاری دروست كردنی منداڵ بده‌ن كاتێك هه‌ردووكتان توانا‌و ئامادهباشیتان هه‌بوو بۆپه‌روه‌رده‌و به‌خێوكردنی به‌شێوه‌یه‌كی دروست.
60. به‌خوێندنه‌وه‌ی هه‌واڵه كتوپڕه‌كانی ناو رۆژنامه‌و گۆڤاركانو به‌هره‌و كاره‌كانی خۆت له‌ماڵه‌وه كاته‌كانی هاوسه‌ره‌كه‌ت مه‌كوژه.
61. ئاگات له‌كاته‌كانی نوستنی هاوسه‌ره‌كه‌ت بێت، چونكه خه‌و ئارامی به‌ده‌رون ده‌به‌خشێت كه‌م خه‌ویی ده‌بێت هۆی ماندووبونی عهصاب.
62. هاوكاری هاوسه‌ره‌كه‌ت بكه له‌و شتانه‌دا كه‌په‌یوه‌ندی بهئیشێكی خۆی یان بواری خوێندنه‌وه هه‌یه ئه‌گه‌ر داوای لێ‌كردیت، هه‌وڵ بده له‌ئه‌ركه‌كانی كه‌م بكه‌یته‌وه‌و هانیبده‌یت تاسهركهوتوبێت ئه‌و كات ئه‌ویش هه‌ست به‌وه ده‌كات كه‌تۆ تا چه‌نده په‌یوه‌ستی به‌وه‌وه.
63. له‌هیچ شتێك‌دا نه‌كه‌ی به‌ته‌نها بڕیار بدهیو دوای پرسی پێبكه‌یت هه‌میشه پێش وه‌خت پرسی پێبكه.
64. له‌كاتی چوونه ده‌ره‌وه‌ت له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت ئه‌و پۆشاكه‌ی ئه‌و لای په‌سه‌نده یان خۆی بۆی كردووی له‌به‌ری بكه.
65. هه‌وڵبده له‌كاتی بۆنه‌و ئاهه‌نگه‌كاندا خۆت جل‌و به‌رگی بۆ دیاری بكهیتو گرنگی به‌شێوازی رێكخستنی بده‌ی.
66. با په‌یوه‌ندیه‌كانت له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت په‌یوه‌ست نه‌بێت به‌هیچ یاسا‌و بنه‌مایه‌كه‌وه.
67. هه‌وڵبده داوای یارمه‌تی له‌هاوسه‌ره‌كه‌ت بكه‌یت له‌ماڵه‌وه تا پێكه‌وه زۆر لهئیشهكانتان بكه‌ن كه‌به‌مه‌ش زیاتر هۆگر یه‌كتر ده‌بن.
68. باشتره هاوبه‌شی هاوسه‌ره‌كه‌ت بكه‌ی له‌كاتی وه‌رزشكردندا.
69. هه‌میشه پشتگیرو هانده‌ری هاوسه‌ره‌كه‌ت به بۆ سه‌ركه‌وتنی لهكارانهیدا كه‌به‌هۆی خولێكی راهێنانه‌وه ئه‌نجامیان ده‌دات.
70. زۆر له‌به‌رچاویدا باس لهسهركهوتووی هاوسه‌ره‌كانی هاورێكانت مه‌كه، هه‌میشه هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆت له‌هه‌موو كه‌سێك به‌سه‌ركه‌وتوو تر بزانه.
71. هیچ كات مه‌هێڵه خه‌فه‌ت له‌رووداو شكستیو ناخۆشیه‌كانی رۆژانه‌ی بخوات هه‌میشه دڵنه‌وای بكه‌و كاره‌كانی بۆ ئاسان بكه،
72. ئهنانیو خۆپه‌رست مه‌به له‌به‌رامبه‌ریدا.
73. هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌و به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و شتانه بكه كهدڵخۆشو شادومانی ده‌كات تاكو بۆ هه‌تا هه‌تای ببنه خاوه‌نی ژیانێكی خۆش‌و پڕ ئاسوده.
74. هه‌رگیز خۆت لای هاوسه‌ره‌كه‌ت به‌جۆرێك ده‌رمه‌خه كه‌تۆ كه‌سێكی لاوازی له‌ئاست هیواو ئاره‌زووه‌كانت.
75. هه‌میشه به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت كه‌لوپه‌له‌كانی ناو ماڵه‌كه‌ت هه‌ڵبژیره، چونكه ئێوه به‌هاوبه‌شی له‌و ماڵه‌دا ده‌ژین بۆیه با خواستی هه‌ردوولاتان ئه‌و ماڵه خجیلانه دروست بكه‌ن.
76. ئه‌گه‌ر كارێك یان شتێكی هاوسه‌ره‌كه‌ت زۆر توڕه‌ی كردی هه‌رگیز نه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و تووڕه‌یت مامه‌ڵه‌و لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌یت چونكه به‌زیانی خۆت ده‌شكێته‌وه.
77. ره‌چاوی بارودۆخی هاوسه‌ره‌كه‌ت بكه، هه‌وڵ بده تا ده‌توانی كه‌سێكی ئارام بیت له‌و كاتانه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ت كه‌سێكی سارده له‌رووی ههستو سۆزیه‌وه.
78. كه‌سێكی روخۆشو ئیسك سوك مه‌به لای هاوڕكانت، له‌هه‌مان كاتدا كه‌سێكی رووگرژو ئیسك قورس بیت لای هاوسه‌ره‌كه‌ت هه‌میشه خاوه‌ن كه‌سیه‌تییه‌كی گونجاو به له‌ماڵه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌شدا.
79. هه‌رگیز له‌لای هاوسه‌ره‌كه‌ت باس لهچیرۆكو به‌سه‌رهاته‌كانی جیابوونه‌وه مه‌كه به‌ڵكو باس لهپتهوییهكانی په‌یوه‌ندی هاوسه‌رداری بكه.
80. هه‌رگیز له‌به‌ر چاوی هاوسه‌ره‌كه‌ت هه‌ناسه بۆساتو رۆژه خۆشه‌كانی رابردووی پێش هاوسه‌رداریت له‌ماڵی باوكت هه‌ڵمه‌كێشه.
81. زیاده‌ڕۆی مه‌كه له‌قسه‌كردن له‌گه‌ڵ میوانه‌كانت ئه‌گه‌رچی هاوڕیشت بن له‌كاتێك هاوسه‌ره‌كه‌ت دانیشتووه.
82. هه‌رگیز له‌پێش هاوسه‌ره‌كه‌ت مه‌چۆره گه‌رماو ته‌نها مه‌گه‌ر خۆی داوای لێكردی.
83. به‌بێ زیاده‌ڕۆی شانازی به‌گشت كهسو كاره‌كانییه‌وه بكه، هه‌میشه به‌مانه هه‌ڵسوكه‌وتی هاوسه‌ره‌كه‌ت به‌رامبه‌ر به‌خۆت جوانتر ده‌كه‌یت.
84. له‌كاتی بانگهێشت كردنتان بۆ ئاههگێك یان بۆنه‌یه‌ك راسته‌خۆ په‌سه‌ندی مه‌كه تا پرس به‌هاوسه‌ره‌كه‌ت نه‌كه‌یت‌و بۆچوونی ئه‌و وه‌رنه‌گریت ئینجا پێكه‌وه بڕیار بده‌ن.
85. پیاو هه‌رگیز حه‌ز بهزۆربڵێی ناكات له‌به‌ر ئه‌وه زیاتر به‌روانینی چاوه‌كانت قسه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت بكه نه‌ك به‌زمانی قسه، چونكه پیاو هه‌موو شتێك له‌چاوی هاوسه‌ره‌كه‌یدا به‌دیده‌كات.
86. هه‌وڵبده به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه رۆژی یه‌ك رۆژنامه یان هه‌فته‌ی یه‌ك گۆڤار بخوێنیته‌وه بۆ ئاگابونت لهههواڵو رووداوه‌كانی دنیا.
87. هه‌وڵ مه‌ده هه‌رگیز له‌كاتی گیانی بهگیانیو كاته تایبهتیهكانیدا كه‌هه‌ست به‌خۆشی ده‌كات به‌گله‌ی كردن‌و داواكردنی شتێك خۆشیه‌كانی لێ تێك بده‌ی.
88. له‌كاتی سه‌فه‌رو شه‌وان پێش خه‌وتن خودی خۆتان هه‌ستن به‌دڵنیا بون له‌داخستنی ده‌رگاو گرتنه‌وه‌ی ئاو‌و غاز‌و ئه‌و شتانه‌ی جیگای مه‌ترسین له‌ماڵدا.
89. هیچ كات باس له‌پرۆژه‌و به‌رنامه تایبه‌تیه‌كانی داهاتووتان لای هیچ كه‌س مه‌كه‌ن.
90. هه‌میشه ئاگاداری روكنه‌كانی ئیسلام به به‌تایبه‌ت نوێژ‌و رۆژو هه‌وڵبده تا ده‌توانی نوێژه‌كانت به‌جه‌ماعه‌ت له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت بكه‌یت.
91. بڕوا مه‌كه‌ن به‌و وته‌یه‌ی كههاوسهرگیری گۆڕستانی خۆشه‌ویستییه، به‌ڵكو پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه راستییه‌كه‌یه، چونكه خۆشه‌ویستی راسهقینه هه‌میشه دوای هاوسه‌رگیری له‌دایك ده‌بێت.
92. هه‌وڵ بده بۆ منداڵه‌كانت ناوی گونجاو نزیك له‌ئیسلام هه‌ڵبژێریت.
93. هه‌رگیز له‌قسه‌و په‌یوه‌ندییه‌كانت له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت سارد‌و سڕ مه‌به به‌تایبه‌ت له‌به‌رچاوی خه‌ڵكیدا.
94. له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌تدا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه مانگی جارێك یان هه‌موو كۆتایی پشووی هه‌فته‌یه‌ك له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌تدا گه‌شتێك بكه بۆ هه‌ر شوێنێك بێت.
95. هاوبه‌شی بكه له‌هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ت لای خۆشه وه‌ك گۆرانییه‌ك یان فیدیۆ كلیپێك یان فلیمێك كه‌زۆر لای په‌سه‌نده.
96. بڕوا مه‌كه‌ن به‌وه‌ی كههاوسهرگیری وه‌ك كاڵه‌كێكی كوڵاو پڕ ڤیتامینه، به‌ڵام هیچ سودی نییه، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه سوده‌كانی له‌ده‌ست تۆ‌و هاوسهرهكهتدایه كه‌تا چه‌ند توانای گونجانتان هه‌یه پێكه‌وه.
97. بڕوا به‌و بڕیار‌و قسانه مهمه كه له‌رۆژنامه‌و گۆفارهكاندا ده‌رده‌چێت كههاوسهرگیری شه‌ڕه، نا به‌پێچه‌وانه‌وه هاوسه‌رگیری پهرستشو رزقی خوایه بۆ به‌نده‌كانی‌و ته‌واوكه‌ری ژیان‌و نیعمه‌ته.
98. باس له‌خۆشیه‌كانی خۆت له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت لای هیچ كه‌سێك مه‌كه هه‌میشه با ژیانی تایبه‌تیتان نهێنی بێت.
99. بڕوا مه‌كه به‌وه‌ی ده‌ڵین ژیانی هاوسه‌رگیری چیرۆكێكی رۆمانسییه، نا ژیانی هاوسه‌رگیری چیرۆك نییه، به‌ڵكو كارێكی به‌رده‌وامه‌و پێویستی بهههوڵو تێكۆشان هه‌یه
له‌پێناو سه‌رخستنیدا.
100. هیچ كات به‌تێپه‌ڕبوونی ژیانت له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت وا هه‌ست مه‌كه خۆشه‌ویستی كاڵ ده‌بێته‌وه‌و به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت نا پێچه‌وانه بیر بكه‌وه‌و هه‌وڵ بده رۆژ له‌دوای رۆژ ژیانێكی نوێ له‌دایك ببێت.
(له دوعاى خێربێ به شم مه كه ن)























































